ژوری بازرگانی سلێمانی بەشداری كۆنگرەی گشتی بازرگانی وڵاتی ئێران دەكات

ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بەشداری كۆنگرەی گشتی بازرگانی وڵاتی ئێران دەكات،كە بڕیارە رۆژی یەك شەممە بە بەشداری ژمارەیەك لەوڵاتانی جیهان لە شاری كەرەج بەڕێوە بچێت .
لەوچوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 17 -1-2015 نوێنەری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی سەردانی پەیمانگای ئستانداردی ئێرانی لەشاری كەرەج كرد و لەگەڵ د.سنجابی سەرۆكی پەیمانگاكە كۆبونەوە و بەشەكانی پەیمانگاكەیان بەسەركردەوە.
پەیمانگای ئستانداردی ئێران پەیمانگایەكی توێژینەوەیە و بەهاوكاری لەگەڵ زانكۆی ئێران بەڕێوەدەبرێت.
شاندی سلێمانیش لەكۆبونەوەكەدا پێكهاتبون لە دلاوەر عەلی سۆفی كەریم نوێنەری ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی و خەسرەو عومەر لە كوالیتی كۆنتڕۆڵی سلێمانی و سۆران مەحمود لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماغ . 
 
دیمەنێك لەكۆبونەوەكە
 
 
لۆگۆی پەیمانگای ئستانداردی ئێران