گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاسای بۆتەوە

دوایى ئەوەى فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى مەلەکى ئوردنى لەکاتى نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لە ڕاڕەوى ئاسایى خۆى لایدا و دواتر بە دوورى تەنها (6) مەتر لە فڕگەى سەرەکى بەبێ هیچ زیانێک وەستێنرایەوە بوە هۆی داخستنی فڕۆکەخانە و دواکەوتنی چەند گەشتێک ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (٦) فڕۆکەخانە کرایەوە لە ئێستادا گەشتەکان ئاساین 
ئەندازیار طاهرعبدالله قادر بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە ڕایگەیاند” لەدوای ھەوڵێکی زۆری تیمەکانمان بۆھاوکاری ھێڵی ئاسمانی  مەلەکی ئوردنی چارەسەری ئەو کێشەیە بکەین کە لایدابو لە ڕێڕەوی خۆی وە ئەمڕۆ بڕیارماندا بۆ  گەڕاینەوە بۆ ڕێنمایەکان و ڕێسای فڕۆکەوانی دابینکردنی سەلامەتی فرۆکەوانی بۆئەوەی بتوانین گەشتەکان دەست پێبکاتەوە بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی گەستەکان لەمڕۆ یەکشەممەوە”
 
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر گەشتەکانیان پەیوەندی بەکۆمپانیاکانیانەوە بکەن لەسەر کاتی گەشتنی فڕۆکەکانیان وە داواکارین ھاوڵاتیان ڕولەفڕۆکە خانە نەکەن و قەرەباڵغی دروست نەکەن تا بتوانین بەباشی خزمەتیان بکەین.