ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بنەتۆی پەتاتە بەسەر جووتیاران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی دابەشکردنی بنەتۆی پەتاتە بەسەر جووتیاران لە گوندی بامەرزێ بەڕێوەچوو وه‌ هه‌روه‌ها وەزیری کشتوکاڵیش رایگه‌یاند ”  ھەر جوتیارێک تەنھا ٢٥% ی نرخی ڕاستەقینەی بنەتۆوەکە دەدات، ٧٥%ی ئێمە دەیدەین “.

ە ئامادەبوونی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەکی زۆری جووتیاران، ئەمڕۆ لە گوندی بامەرزێی دەڤەری بەردەڕەش رێوڕەسمی دابەشکردنی بنەتۆی پەتاتە بە پاڵپشتیی وەزارەت بەسەر جووتیارانی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو.

سەرەتا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نێو ساردخانەکەدا جۆرەکانی پەتاتەی بەسەرکردەوە کە ئامادەکراون بۆ دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا دواتر سەردانی کێڵگەیەکی چاندنی پەتاتەی لەو شوێنە کردو لە نزیکەوە بە چۆنێتیی چاندنی بە ئامێری تازەی کشتوکاڵی ئاشنابوو.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “پەتاتە وەک خۆراکێکی سەرەکیی ھەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەی دواییدا پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە رووی چۆنایەتی و جۆرێتیی بەرھەم بەدەست ھێناوە، لە ئێستاشدا جووتیاران لە زۆر شوێنی کوردستان روویان کردۆتە چاندنی پەتاتە و بایەخێکی زۆری پێ دەدەن”.

وەزیری کشتوکاڵ ھیواشی خواست “ئەم پرۆسەیەی دابەشکردنی بنەتۆی پەتاتە ھاندەرێک بێت بۆ ئەوەی زیاتر گرنگیی پێ بدرێت و چی دیکە ئەم بەرھەمە لە دەرەوەی کوردستان ھاوردەنەکرێت”

عەبدولستار مەجید ڕونیشیکردەوە “وەزارەت بە پاڵپشتیی ٣٢٥ ھەزار دینار بۆ ھەر تەنێک یارمەتیی جووتیاران دەدات واتە نزیکەی ٢٥%ی نرخی ھەر تەنێک کە جووتیاران دەیکڕن”.

جووتیارانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لەم پاڵپشتییە سوودمەند دەبن بە شێوەیەک کە:
ھەولێر پاڵپشتیی ھەزار تەن دەکرێت 
دھۆک دوو ھەزار تەن 
سلێمانی ٢٧٥ تەن 
گەرمیانیش ٢٢٥ تەن

چوار کۆمپانیای KH و ئەگروپلان و جیھانی سەوزو ئەرزسەبار تایبەتن بە ھاوردەکردنی ئەم بنەتۆپەتاتەیە کە ھەموویان لە چەشنی ھۆڵەندی و فەرەنسین. 
 
ھەروەھا ئەم کۆمپانیایانە ١٠ تا ١٥ جۆری پەتاتە ھاوردە دەکەن و دواتر بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێن.



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏6‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يقفون‏‏‏



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏3‏ أشخاص‏، و‏‏‏أشخاص يقفون‏ و‏في الهواء الطلق‏‏‏‏



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏سماء‏، و‏في الهواء الطلق‏‏ و‏طبيعة‏‏‏



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏8‏ أشخاص‏، و‏‏‏‏أشخاص يقفون‏، و‏زفاف‏‏ و‏في الهواء الطلق‏‏‏‏



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏أقف‏‏‏



ربما تحتوي الصورة على: ‏‏6‏ أشخاص‏