یەكەمین فڕۆكەی777 گەیشتە عیراق

یەكەمین فڕۆكەی777 گەیشتە عیراق 
 
یەكەمین فڕۆكەی جۆری بۆینگ (777)ی ئەمریكی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. لەمەراسیمێكدا كە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕێوەچوو ‌و تیایدا هەریەك لە هادی عامری وەزیری گواستنەی عیراق‌و ستیڤن بیكرۆڤت باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق ئامادەیبوون تەئكیدكرایەوە كە هێنانی ئەو جۆرە فڕۆكەیە بۆ عیراق هۆكارێك دەبێت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیە ئابورییەكانی نێوان عیراق‌و ئەمریكا. هەروەك باڵوێزی ئەمریكا لە عیراق ئاماژەی پێكرد: زیادكردنی ژمارەی فڕۆكەی بۆینگ بۆ هێڵی ئاسمانی عیراق كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر زیادكردنی جموجۆڵی بازرگانی‌و گواستنەوەی گەشتیاران‌و رەخساندنی هەلی كار.