حكومەتی ئێران بەنیازە سنووری كۆڵبەری مڵەخورد بگۆرێت بۆ بازاڕێكی بازرگانی


قایمقامی شاری سەوڵاوا ئاشكرایكردوە، حكومەتی ئێران بەنیازە سنووری كۆڵبەری مڵەخورد بگۆرێت بۆ بازاڕێكی بازرگانی.

(عەلی مەفاخری) قایمقامی شاری سەوڵاوا رایگەیاندوە، سنووری كۆڵبەری مڵەخورد كە هاوسنوورە لەگەڵ ناوچەی خورماڵی هەرێمی كوردستان، ماوەی 13 ساڵ بوو داخرابوو، بەڵام لە هاوینی ساڵی 2016دا كرایەوە‌و لە ئێستاشدا كەلوپەلی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا تێدا ئاڵوگۆڕ دەكرێت و كردنەوەشی گەشەی ئابووری بۆ ناوچەكە گەڕاندوەتەوە. 

قایمقامی شاری سەوڵاوا وتیشی، لە ئێستادا 83  جۆر كەلوپەل لەو سنوورەوە هەناردە دەكرێت‌و هەلی كاری بۆ نزیكەی هەزار كەسی ئەو ناوچەیە دروستكردوە، دووپاتیشكردوە پلانی سەرەكی دەوڵەت ئەوەیە كە سنووری مڵەخوردیش وەك سنووری سەیرانبەن و باشماخ بە فەرمی ببێتە بازاڕچەیەكی بازرگانی لەو ناوچەیەدا.