لەسەر کەمو کوڕیەکانی مەرزی پەروێزخان ژووری بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆ دەبێتەوە

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە بازرگانی و ئابوریەکان لە سنوری مەرزی پەروێزخان سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆبونەوە.
 
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەسەر داوای ژووری بازرگانی و پیشە سازی کرماشان و بە ئامادە بونی تەواوی بەڕێوە بەرە گشتیەکانی گومرگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی پەروێزخان کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا دەربارەی ئەو کێشە و گرفتانەی لەومەرزەوە بۆ بازرگانان دروست دەبێت و بۆتە ھۆی خاوبونەوەی کاری بازرگانی تا چارەسەر بکرێت”
 
ئاماژەی بەوەشدا” ئەو کێشەو گرفتانەی کە ھەیە پێمان ڕاگەیاندن وەک دروستکردنی ئاستەنگ بۆ شۆفێران لەکاتی ڕۆشتنیان کە بەڵێنی لە سەدا سەدیاندا ئەو کێشەیە نەھێڵن وە بەڵێنیاندا گۆڕەپانی تایبەت دروستکەن بەھەر جۆرە بارێک تەڕەبار سوتەمەنی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبیلی ساردکەرەوە کاشی و شیش و موادی بیناسازی ھەموی جیا دەکرێتەوە تا ئاستەنگ بۆ یەکتری دروست نەکەن وە بەڵێنیان داوە چارەسەری بکەن”
 
سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا” کێشەی ھەبونی یەک وێستگەی فرۆشتنی سوتەمەنی بە بارھەڵگرەکان چارەسەرکرا و بڕیاریانداوە وێستگەی دیکە دروستبکەن وە لەبارەی ئازاردانی شۆفێرەکان و دواکەوتنی کارەکانیا بەڵێنیاندا بەزوی ھەموی چارەسەر بکرێت”
 
مەرزی پەروێزخان یەکێکە لە مەرزە نێو دەوڵەتیە فەرمیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنوری ئیدارەی گەرمیانە.