گووگڵ پلەی بەبەهاترین مارکەی جیهانی بەدەست هێنا

کۆمپانیای راوێژکاری سەربەخۆ( براند فینانس) لە راپۆرتێکیدا بەناوی گلۆڤاب ٥٠٠ بۆ ساڵی٢٠١٧ ئاماژەی بەوەداوە کە بەهای مارکەی گووگڵ بەراورد بەساڵی رابردوودا لەسەدا٢٤ زیادبوونی بەخۆوە بینیوە و بەرزبووەتەوە بۆ ١٠٩.٥ ملیار دۆلار. لەکاتێکدا بەهای ساڵی پاری ٨٨.٢ ملیار دۆلار بوو بەم پێیەش بە پێش کۆمپانیای ئەپڵی کەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە رێژەی لەسەدا ٢٧ لە بەهای ئەپڵ کەم بووەتەوە و دابەزیوە بۆ ١٠٧.١ ملیار دۆلار لەکاتێکدا پار ساڵ بەهای مارکەکەی ١٤٥.٩ ملیار دۆلاربووە.

لە بەشێکی راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کڕیارەکانی ئەپڵ وردە وردە متمانەیان بەو کۆمپانیایە نامێنێت لەکاتێکدا بەرهەمی تازەی وەک ئەپڵ وۆچ سەرکەوتوو نەبووە لە کۆکردنەوەی داهات بەو چەشنەی کە بەکاربەرانی ئارەزوویان دەکرد و تازەگەرێتی تێدا ئەنجام نەدراوە.

کۆمپانیای بازرگانی ئەلیکترۆنی ئەمازۆنیش ئەمساڵ لە ریزی سێهەم دایە.