بودجه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق (152) ملیۆن دۆلاره‌

سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئاشكرایكرد، بودجه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، بریتیه‌ له‌ (152) ملیۆن دۆلار.
(سه‌ربه‌ست مسته‌فا) سه‌رۆكی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، بودجه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق، بریتیه‌ له‌ (152) ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ (180) ملیار دینار.
ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، تاوه‌كو ئێستا كۆمسیۆن له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ (ده‌) ملیار دیناری‌ وه‌رگرتووه‌‌و بڕیاره‌ به‌مزووانه‌ش، (25) ملیار دیناری‌ دیكه‌ وه‌ربگرێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، ڕێكه‌وتی‌ (20-4-2013)ی‌ وه‌ك واده‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق دیاریكرد.