یەدەگی بانکی ناوەندی عیراق کەمیکردووە

یەدەگی بانکی ناوەندی عیراق لە ٨١ ملیار دۆلارەوە بۆ ٤٥ ملیۆن دۆلار کەمبۆتەوە و بڕیاردەری لیژنەی داراییش چۆنیەتی خەرجکردنی ئەو پارەیە ئاشکرادەکات.

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستدایە کەیەدەگی بانکی ناوەندی عێراق لە ٨١ ملیار دۆلارەوە بۆ ٤٥ ملیار دۆلار کەمبۆتەوە و بەگوێرەی یاساش حکومەتی عێراق ناتوانێت لەو یەدەگە ھیچ بڕە پارەیەک قەرز بکات.

وتیشی، دوای ئەوەی ئەم بابەتەیان ئاراستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کردووە، رەتیکردۆتەوە ئەو یەدەگە بەو شێوەیە کەمبووبێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بە بەڵگە بۆیان سەلماندووە ناچار بووە دانی پێدا بنێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پارەیەی دیار نەماوە لە رێگەی فرۆشتنی دراوەوە بەچەند حزب و کەسایەتییەکی سیاسی دراوە، کەبەشێکی بۆ سەردەمی مالکی دەگەڕێتەوە و بەشێکی تریشی بۆ حکومەتەکەی ئێستای عەبادی دەگەڕێتەوە.