کۆنفرانسی ئەڵمانی عەرەبی بەڕێوەچو کوردیش بەشدارە

 
لەکۆنفرانسی ئەڵمانی عەرەبی بۆبازرگانی کەکارەکانی لەبەرلین لەووڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت کوردیش تیایدا بەشداربوو وە باس لەڕەوشی ئابوری کوردستان کراو داوا لەوڵاتانکرا کە هاوکاری کورستان بکرێت لەم قەیرانەدا کە هەریەک لە بەختیار مەحمود مەلا ئەمین عەتا رەجەب رەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریانکرد.
 
بەختیار مەحمود مەلا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەبەشدارە لەکۆنفرانسەکەدا ڕایگەیاند” نۆزدەهەمین کۆنفرانسی ئەڵمانی عەرەبی لە بەرلین بەڕێوەچو کەتایبەتە بە ئابوری و بازرگانی کەزۆربەی وڵاتانی عەرەبی و کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانیا و جیهانی تیایدا بەشداربون”
 
ئاماژەی بەوەشدا” لەکۆنفرانسەکەدا باس لەرەوشی عێراق کراو لەم قەیرانە ئابوریەی ڕوبەڕوی بۆتەوە لەگەڵ ئەوەشدا شەڕی دژی داعش کەلەجیاتی هەمو جیهان شەردەکەن بۆیە پێویستە هاوکاری ئابوری عێراق بکرێت”
 
بەختیار ئاماژەی بەوەشدا” ئێمەوەک کوردستان بەشداریمانکردووە لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیا گەورەکان قسەمان کردووە پێمان وتون ڕاستە ڕەوشی کوردستان بەقەیراندا تێدەپەڕێت بەڵام توانیویەتی خۆی ڕاگرێت و ئەم قەیرانەش تێئەپەڕێنێت بۆیە ئەوەشمان پێوتن کەدەتوانن کارلە کوردستان بکەن ولەڕوی ئەمنیەوە سەقامگیرە هێزەکانی پێشمەرگە پارێزەری کوردستانن”
 
کۆنفرانسی ئەڵمانی عەرەبی بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت کەتیایدا چەندین تەوەری بازرگانی و ئابوری و چارەسەرکردنی کێشەکان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.