په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: 24ی ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌م مانگه‌دا مووچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سنوری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌24ی مانگدا دابه‌ش ده‌كرێت.
كه‌مال نوری به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی وتیشی، دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو نۆ رۆژ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌هۆی رێنمای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ دواخرا، له‌ئیستادا په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ 18ی ئه‌م مانگه‌ مامه‌ڵه‌كانی خۆی بنێرێت بۆ گه‌نجینه‌ی سلێمانی كه‌ لیستی موچه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌یه‌.