زیاتر له‌ 102 هه‌زار تۆن خواردن‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌سه‌رچوو لەناوبراوە ‌

راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی سلێمانی 
به‌گوێره‌ی ئامارێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، له‌ماوه‌ی  1/1/2012 بۆ 30/11/2012، لیژنه‌كانیان 36 هه‌زار‌و 187 شوێنیان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون‌و جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج‌و رێنماییه‌كانه‌وه‌، لیژنه‌كان دوو هه‌زار‌و 381 شوێنیان رووبه‌ڕووی سزای یاسایی كردۆته‌وه‌‌و 90 شوێنیش داخراون، هه‌روه‌ها 35 شوێنیش دراونه‌ته‌ دادگا.
قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ لیژه‌كانیان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر 102 هه‌زار‌و 263 تۆن خواردن‌و مه‌وادی به‌سه‌رچوودا گرتووه‌‌و دواتر له‌نا‌وبراون.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئاماری كارو چالاكییه‌كاندا، قایمقامیه‌ت سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و هاووڵاتی‌و ده‌زگاو دامه‌زراوانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ روانگه‌ی په‌رۆشی‌و خه‌مخۆرییان به‌پێدانی زانیاریی هاوكاریان بوون، به‌ئامانجی به‌رگرتن له‌سه‌رپێچی‌و هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیان.