نەبوونی ئاوی پاک دەبێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی لە دەوروبەری دیمەشق


نەبوونی ئاو تەنگی بە دانیشتوانی ناوچەكانی دەوروبەری دیمەشق هەڵچنیووە و نەتەوەیەكگرتووەكانیش هۆشداریی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی دەدات.
 
نەبوونی ئاو بۆتە كێشەی سەرەكی دانیشتوانی دەوروبەری دیمەشق و رۆژانە خەڵكی ناوچەكان بۆ دەستكەوتنی ئاوی خواردنەوە، دەیان كیلۆمەتر رێگا دەبڕن، حكومەتی سوریاش ئۆپۆزسیۆن بەتەقاندنەوەی پرۆژەی ئاوی عەین فاجییە تۆمەتبار دەكات.

لای خۆشییەوە، ستێفان دووژاریك وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت: هەر كەمبوونەوەیەك لە ئاو، پێویستییەكی مرۆیی بەپەلەیە، ئاشكراشە كە كەمبوونەوەی ئاوی پاك دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بەتایبەتیش لە نێو منداڵاندا وەك بەشێك لە بەرپرسیارییەتی ئێمە لە سووریا، نەتەوە یەكگرتووەكان چەند بیرێكی ئاوی لە دیمەشق زیندووكردۆتەوە.