قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی ساڵی نوێ‌ ساڵی كۆتایی هاتنی قەیرانەكان بێت


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی 2017 پەیامێكی بلاوكردوەوەو رایگەیاندووە ” گەشبینە بە ساڵی نوێ‌ “

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت ” ساڵێكی پر هەرەشەو ئاستەنگ و زەخمەتیمان تێپەراند “

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت ” لە سایەی گیانفیدایی  پێشمەرگەو خۆراگری خەڵكی كوردستان  پێكەوە ساڵێكی پر هەرەشەو ئاستەنگ و زەحمەتیمان تێپەراند “

قوباد تاڵەبانی ئەوەش دەڵێت، گەشبینم بەوەی 2017 ساڵی كۆتایی هاتنی بەڵای داعش و قەیرانەكان و خۆشگوزەرانی  و  تەبایی  نیوان هەموو هێزو لایەنەكان بێت .