عێراق لەساڵی 2017دا بایی 60 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە


بەپێی راپۆرتێكی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراقی، لەماوەی ساڵی رابردوو بەغدا بایی نزیكەی (60) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی بۆ فرۆشتنی نەوت ئاشكرای كردووە، لە ساڵی (2017) وڵاتەكەی بایی (59.5) ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

بەپێی زانیارییەكانی نێو راپۆرتەكەن عێراق بۆ هەر رۆژێك (3.246) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، كە بۆ مانێك دەكاتە (100.6) ملیۆن بەرمیل نەوت و داهاتی بۆ هەر مانگێك دەگاتە (4.09) ملیار دۆلارو نرخی هەر بەرمیلێك نەوتیش بە (49.2) دۆلار حیساب كراوە.

هەروەها كۆمپانیای سۆمۆ باسی لەوەشكردووە، كە بەشێوەیەكی گشتی (44) كۆمپانیای جیهانی نەوت لە عێراق دەگرن و دەیگوازنەوە، بۆ وڵاتێكی وەكو عێراقیش (%97) ی داهات پشت بە نەوت دەبەستێت.