سامانی ملیاردێرەكانی جیهان گەیشتوەتە 4.8 ترلیۆن دۆلار


سامانی ملیاردێرەكانی جیهان لەماوەی ئەمساڵدا 237 ملیار دۆلار زیادیكردوە‌و گەیشتوەتە 4 ترلیۆن‌و 800 ملیار دۆلار.

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری بڵاویكردەوە: كە سەروەت‌و سامانی ملیاردێرەكانی جیهان تاوەكو رۆژی 27ی ئەم مانگە، گەیشتوەتە 4 ترلیۆن‌و 800 ملیار دۆلار، بەو پێیەش سامانی ملیارێرەكان تەنها لەماوەی ئەمساڵدا بەبڕی 237 ملیار دۆلار زیادیكردوە، هەروەها سامانی ئەو كەسانەی خاوەنی زیاتر لە یەك ملیار دۆلارن بەڕێژەی لەسەدا 5 پۆینت 7 یاخود بەبڕی 37 ملیار دۆلار زیادیكردوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2016دا چەند رووداوێكی گەورە ڕوویانداوە، كە كاریگەری زۆریان لەسەر ئابووری جیهان هەبووە، وەك دابەزینی نرخی نەوت‌و چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا‌و هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بەسەرۆكی ئەمریكا.