مۆسکۆ ھێزە دەریاییەکانی لە نزیک کەنارەئاوییەکانی غەززە جێگیردەکات

حکومەتی مۆسکۆ فەرمان بەھێزە دەریاییەکانی دەکات کە بچنە نزیک کەناراوەکانی غەززە، تا لە ئەگەری سەرھەڵدانی ھەر گرژییەکی تردا لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین دا، لەرێی کەشتیەوە ھاووڵاتییە روسییەکان بگوێزنەوە. 
ئاژانسی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە سەربازییانەی روسیا ئاگادارکراونەتەوە لەناوچەکانی بەشی خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیر ببن. لەلایەکی ترەوە ھێزە ئەمنییەکانی بزوتنەوەی حەماس گەڕانی بەردەوامیان دەستپێکردووە لەدوای دەستپێکردنی ئەو ئاگربڕەی لەگەڵ ئیسرائیل رێکەوتوون لەسەری، ھاوکات ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی سەر سنووری خۆیان لەگەڵ کەرتی غەززە چڕترکردۆتەوە، وەک دەرخستنی نیازپاکییەکیش حکومەتی تەلئەبیب حاڵەتی نائاسایی لە وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە.