كۆمپانیای شێڵ كێلگە نەوتییەكانی دەفرۆشێت


كۆمپانیای رۆیاڵ داچ شێل بەهۆی كەمبوونەوەی قازانجە داراییەكانی و  برەودان بەفراوانكردنی كارەكانی لەكەرتی غازی سروشتیدا، بەنیازە پشكەكانی لە كێڵگە نەوتییەكانی عیراقدا بفرۆشێت.

 
كۆمپانیای شێڵ ماوەی 100 ساڵە لە عیراق كاردەكات‌و لە ئێستاشدا كێڵگەی نەوتی مەجنون لە پارێزگای بەسرە بەرێوەدەبات، بەپێی گرێبەستێكیش كە ساڵی 2030 كۆتایی دێت، لەسەدا 45ی پشكی ئەو كێڵگەیە بۆ ئەو كۆمپانیایە دەبێت.