ریستۆرانتی‌ “مه‌نقه‌ل” له‌سلێمانی‌ داخرا

ئه‌مرۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌هۆی سه‌رپێچی و به‌كارهێنانی گۆشتی ناته‌ندروسته‌وه‌ رێستۆرانتی مه‌نقه‌ل یان له‌شاری سلێمانی بۆماوه‌ی‌ پێنج رۆژ داخست.
عوسمان ئه‌بوبه‌كر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و رێستۆرانته‌ به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ دواتر به‌بڕیاری قایمقامی  سلێمانی دایانخستووه‌.
هه‌رچه‌نده‌ لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌ی سه‌رپێچی و داخستنی دوكان و چیشتخانه‌كان كه‌می كردوه‌، به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا لیژنه‌كانیان زیاترله‌  36هه‌زار سه‌ردانیان كردوه‌و  2381 سه‌رپێچیان ئه‌نجامداوه‌  90 دوكان و  شوێنی خوارده‌مه‌نی و كارگه‌یان داخستوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر 102ته‌ن ماده‌ی خۆراكی و مواردی رازاندنه‌وه‌دا گرتوه‌.