خۆزگە نەتانكردایە

               
لەماوەیەك لەمەوپێشەوەهەڵای بەپایتەخت بوونی سلێمانی بوە بە بانگ و ئەدرێ بەگۆێماندا تا دەست لەدەستو قوەت لە خوا پەرلەمانە داماوەكەی خۆمان دەنگی بۆدا چونكە بریارێكی كەم مەسرەف بوو ، هیچی تێناچێ .
لەم مەسەلەیە نەگەشتم سلێمانی نە پاریسە خاوەنی ڤیرسای و لۆڤەربێت ، نە سانپترۆسبورگە،خاوەنی ئەرمیتانج  بێت . سلێمانی جگە لەتەمەنەگەنجەكەی،  هەمیشە لەبەر سەركێشی ، حسابی لای حسابگەران سەخت بوە هەرسلیمانی بوو ئنگلیز بوردومانی كرد ، بەردركی سەرا چینەدی، شەشی ئەیلول ، نۆی حوزەیران، حەڤدی شوبات ، خواش ئەزانی ڕۆژگار چیتری بۆ هەڵگرتوە ،دیكتاتۆرەكەی عۆجەش ، دانی بەو سەركێشیەی سلێمانیدا نابو (سلیمانیە مدینە صعبە)واتە شارێكی قورسە  ڕەنگە بۆ ئەو ڕۆژگارە ئەو ناوە جێی فیزیش بوبێ، مەدالیایەكی كەم نەبو بە سنگی سلێمانیەوە، فاشیستێ بیدا لە سنگی لەبەر ئەوەی لێی ئەترسێ
ڕەنگە پێویستیشی بەوە نەبوبی پێبلێن بەڕیشی مەردانەت قەسەم  ، ئەم شارە نە خاوەنی سەنتەرێكی لێكۆلینەوەی جیهانیە، نە ئەكادیمیایەكی  هونەری تیایە، نە خاوەنی هۆڵێكی ئۆپێرای گەورەیە ، نە ِریزبەندی زانكۆكانی لە ڕیزی پێشەوەن ، ئیتر بیكەن یا نەیكەن بە پایتەختی ڕۆشنبیری چیە،  ئەمە لەو پەندە كوردیە ئەچێت ( وتیان حوشتر كوڕت بوو ، ووتی بوو نەبوو كەڕەپوو ،من كۆڵی خۆم بە كۆڵمەوەیە)
بەڵام دۆستینە پایتەخت كەرەسەو كۆڵەكەی خۆی هەیە ، بە قسەی زل نابێت چونكە قسە ناچیتە گیرفانەوە و كەسیش تیر ناكات
سلێمانی توڕەیە بە بەپایتەخت بوون ئاشت نابێتەوە ، 
چەند بەرپرسی حیزبیو حكومی كوڕانی سابونكەرانو كانێسكان و حاجیحانن ، چەند سینەماو شانۆتان تیا كردەوە خۆی سێ سینەمای تیابو دوانیتان ڕوخاند كە بووبون بە كلتوری شار، كەس فزەی لیوە نەهات ، ماَڵەكەی شێخی خاڵ كە كتیب خانەیەكی دەوڵەمەندو نایابیشی تیابوو ئێستا گەراجە، دەست نوسەكانی  كتێبخانەی ئەوقاف  ئەدزرێو ئەفرۆشرێ بە مۆزەخانەی سوڵتانَ كەس لەگوڵ كاڵتری پێنەوترا ،ئامادەییەكی كچان ئەڕوخێنرێ ئەخرێتەسەر ئوتێلێكی گەشتیاری ،
بەپایتەخت بوون بە بڕیارێكی ناوهۆڵێكی گەرم نابێت،.
برایینە شاری كراكۆفی پۆڵەندی مێژووی زیاتر لە هەزار ساڵی نوسراوەی هەیە پێنچ زانكۆی گەورەی تیایە حەوتسەدوشەست كتێبخانەی تیایە چل و هەشت سینەماو بیستو دوو شانۆو یانزە هۆڵی ئۆپێرای مۆسیقای تیایە جگە لە چەندین شۆێنەواری َمێژوویی ،جگە لە كانێكی خۆێ كە  كاتی خۆێ كە لە هەشتسەدو پەنجاسال پێش ئێستا سەرچاوەی ئابوریان بوە. كەنیسەی دووبرای تیایە كە چۆتە سەر كلتوری جیهان ، هێشتا نەبوە بە شاری ڕۆشنبیری نەك پایتەخت .
بۆیە ڕەنگە ئەوانەی هونەرمەند بوون ، یان خاوەن قەڵەم بوون ، یا ڕۆشنبیر ، بەوانەشەوە كە لە ژیاندا نەماون، ئیستە لە ژیاندا بوونایە لەم بڕیارە توڕە ئەبوون . ئەگەر مێژوو بگەرایەتەوە ، لەوانەبوو بلە بە دەستی خۆی كاڵێ و جوامێری شاربەدەركردایە یا نەیهێشتایە كەس شیرین بەهارە بكاتە گۆرانیو بیڵێ .
یاخود مەحوی سەری لێئەشیوا نەیئەزانی خانەقاكەی بە چ ڕەنگێك بۆێە بكات ، تۆ بڵێی بچوایە بۆلای سەركردەیەك تا بڕێك بارە وەربگریت بۆ كچەكەی یا پۆستێك بۆ كوڕەكەی یا سەری خۆی هەڵئەگرتو لە داخا مەحبوبوشی بە جێئەهێشت.. 
لەوانەبوو بێكەس پەنجەی نەكردایە بە چاوی ئەدمۆنزا. لە یەكێكی كەتوڕە بوایە لەجێی بیستو حەوت ساڵە بیستو دووسالەیەیەكی بنوسیایو لە داخا جێی بهێشتینایە.
سلێمانی نایەوێت بیكەن بە پایتەخت ،خۆ كە نەجمەدین مەلا كەشتیەكەی نوحی كردبوو  بە تەكیە تیشكی خۆیندەواری تیا پەخش ئەكرد شاری ڕۆشنبیریش نەبوو نەك پایتەخت، ئێستەبوایە دەرگاكەی كلۆم كرابوو .
ئازیزان سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیری نەبوو ، كە شەشی ئەیلول و نۆی حوزەیرانو حەڤەی شوبات . قەتلوعامی تیا كرا . بە عەولەسیسو، ئەختەرو، لیلی قاسمو،  ئەكرەمی حەپسەو، ڕێژوان ، شەهیدە پچكۆلەكەی شار ،ئەڵێن ،دوای ئەوەی شارەكەتان بوو بە پایتەخت كوڕەكانی هەردی مەزن ئیتر حەسیر مەیان ناكرێن ، دەستی لێمەدەن با پایتەخت نەبی ، هەردی خۆی لێرەبوایە ئێستا ست فاتمە خۆێنەكەی فڕ كرابوو بكوژەكەش سنگی دەر ئەپەڕاندو هیچ دادگایەكیش نەیئەوێرا داواكەی ببینێ،
نالیش دڵنیابو سالم ناویریت وەڵامی  ڕاستی  جواب بداتەوە ، بۆیە هەرگیز هیچ چامەیەكی بۆ نە ئەنارد، پَیرەمێرد ئەگەر موچەی خانە نشینیەكەی لاێ ئێوە بوایە دڵنیابن ئیستا چاپخانەكەی داخستبوو هەرگیز روژنامەی ژینی دەرنەئەكرد ،مەلاحەمدون ئەبوایە لەبەر سەرا سواڵی بكردایە دڵنیابن  قەت سەمع