عێراق .. ستراتیژیه‌تی نوێ بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل داده‌ندرێت

ئه‌مانه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق بڕیاریداوه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ ستراتیژییه‌تی‌ نوێ‌ بۆ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ جۆری‌ سالۆن دابنێت، 
ئه‌مانه‌تی‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ سۆمه‌ریه‌ نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیاریداوه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ ستراتیژییه‌تی‌ نوێ‌ بۆ هاورده‌كردنی‌ كردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ جۆری‌ سالۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌داهاتوودا سوود له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ وه‌ربگیرێت له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ گشتیدا، 
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراقدا هاتووه‌، له‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌مدا، ساڵح موتڵه‌گ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ كاروباری‌ خزمه‌تگوزاری‌، وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ڕاسپاردووه‌ كه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی‌ دانانی‌ ستراتیژییه‌تی‌ نوێ‌ بۆ هاورده‌كردنی‌ ئۆتۆمبێل پێكبهێنێت.