بەشە برنجی مانگانەی هاوڵاتیان شیاوە بۆ خواردن


برنجە هیندیەکە لەلایەن بریکارەکانی خۆراکەوە لەسلێمانی دابەش ناکرێت یاخود هاوڵاتایان نایانەوێت بەکاری بهێنن لەبەر گۆڕاوی ڕەنگی و خراپی تامەکەی لایەنی بەرپرسیش لەم بارودۆخە ئاگادار کراونەتەوە.

بەڕێوەبەری دابەشكردنی دانەوێڵەی سلێمانی، سەبارەت بە خراپی بەشە برنجی مانگانەی هاوڵاتیان رایدەگەیەنێت، برنجەكە لە پشكنین دەرچووە‌و شیاوە بۆ خواردن، دەشڵێت: برنجی هەر بریكارێك خراپ بووبێت، بۆی دەگۆڕن.

پچر پچڕی خۆراک مادەخۆراکیەکان و درەنگ دابەشکردنی بۆتە گرفت بۆ هاوڵاتیان کە لەئێستادا خراپی کوالێتیشی هاتەسەر چارەسەری ئەم دۆخەش لەئاسۆدا نیە لەگەڵ دەیان کێشەی تر لەنەبونی موچە و  هاتنی زستان و نەبونی بەشە نەوت کە بەرۆکی هاوڵاتیانی گرتوە.