عێراق بۆ ئەندامانی ئۆپک: بەرھەمھێنانی نەوت کەمناکەینەوە

فەلاح عامری نوێنەری عێراق لە رێکخراوی ئوپک، رایگەیاند: پێویستە دەوڵەتانی تری ئەندامی ئۆپک بەرھەمی نەوت کەمبکەنەوە، ئەگەر بڕیاری لەو شێوەیە درا، ئاماژەی بەوەش دا کە، عێراق بەرھەمی کەمناکاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە، پێویستە ئەو دەوڵەتانەی کە لە دوو ساڵی رابردوودا بەرھەمی نەوتیان بەرزکردۆتەوە، ئەوان کارێکی لەو شێوەیە بکەن.
ئەم لێدوانەی عامری ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکانی ئۆپک، کە پێدەچێت بەرھەمھێنانی نەوت لەو ئاستەی ئێستادا بھێڵێتەوە.
ھاوکات پێشتر چەند دەوڵەتێکی ئەندام لەو رێکخراوە داوای کەمکردنەوەی بەرھەمی ئۆپک-یان کردبوو بۆ ئاستی دوو ساڵ لەمەوپێش.