بانکی رافیدەینی عێراقی مەرجێک لە وەرگرتنی پێشینە (سولفە) 10 ملیۆن دینارییەکە لادەدات


لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی دووشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2016 بڵاوی کردووەتەوە، بانکی رافیدەین رایگەیاندووە، کە بە مەرج مەرجی تەمەن لە وەرگرتنی پێشینەکە لادەدات.
 
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەگەر ئەو فەرمانبەرەی پێنج ساڵی لە درێژەدان بە خزمەتی فەرمانبەریی مابێت تاوەکو بتوانێ لە ماوەی خۆیدا قەرزەکە بداتەوە، ئەوا مەرجی تەمەنی لەسەر هەڵدەگیرێت، کە پێشتر مەرجی ئەوە دانرابوو، کە نابێ وەرگری پێشینەکە تەمەنی 50 ساڵ زیاتر بێت.
 
پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، کە دوای رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاری داوە پێشینەیەکی 10 ملیۆن دیناری بداتە فەرمانبەرانی عێراق، بە فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووکیشەوە.
 
حکوومەتی عێراقی رەزامەندیی نیشان داوە لەسەر پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و لارییان نییە، بەڵام کێشە لەسەر میکانزمی گەڕانەوەی قەرزەکان ھەیە.