حکومەت پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٧ رەوانەی پەرلەمان دەکات


بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتى عێراقى پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی٢٠١٧رەوانەی پەرلەمان بکات،ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، پڕۆژە یاسای ساڵی داھاتوو کۆپی پڕۆژە یاسای ئەمساڵە.
 

حاکم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق راگەیاند” تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧مان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام چاوەروان دەکرێت ئەمڕۆ تاسبەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت .
 
حاکم سەرحان سلێڤانەیی وتیشی، رەشنوسی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق ھەمان کۆپی ئەمساڵە وتەنھا لەژمارە گۆراوە کە ئەمساڵ بودجەکە  ٨٥ ترلیۆن دینارە کە ٧٠ ترلیۆن داھاتە و١٥ترلیۆنیش کورتھێنانە.
 
وتیشی، پشکی ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوەی ساڵانی رابردووە کە ١٧%ەوھیچ گۆرانکاری تێدانەکراوە.
 
لای خۆشیەوە بریکاری وەزیری دارایی حکومەتی عێراق فازل نەبی وتی، پڕۆژە یاسای بودجە تەواو بووە وچاوەروان دەکرێت ئەمڕۆ رەوانەی پەرلەمان بکرێت.