نرخی‌ نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا


ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند: نرخی‌ نه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ كه‌مێك دابه‌زی‌ سه‌ره‌ڕای‌ گه‌یشتنی‌ وڵاتانی‌ هه‌نارده‌كار به‌ رێككه‌وتن له‌هه‌فته‌ی‌ رابردوودا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گومانی‌ بازرگانان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئه‌وهه‌نگاوه‌ به‌سه‌ یان نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م كه‌ ماوه‌ی‌ سێ ساڵه‌ ئاستی‌ به‌كاربردنی‌ تێپه‌ڕاندووه‌.

نرخی‌ نه‌وتی‌ برنت ئه‌مڕۆ 25 سه‌نت دابه‌زی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 0.5 هه‌ر به‌رمیلێكی‌ به‌  49.94 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا،

نرخی‌ ‌نه‌وتی‌ خۆرئاوای‌ ته‌كساس 26 سه‌نت به‌ڕێژه‌ی‌ 0.5 دابه‌زی‌ و گه‌یشته‌  47.98 دۆلار.
 
ڕێ