بەشە بودجەی هەرێم


 پەرلەمانتارێكی عیراق دوو پێشنیازی مەترسیدار بۆ خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت، ڕەنگە دابەشبوونی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەدوای خۆیدا بهێنێت‌و ڕێگریش بێت لەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت. 

(ئەحمەدی حاجی ڕەشید) بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: دوو پێشنیاز هەیە بۆ خەرجكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، كە هەر یەكەیان مەترسی خۆی هەیە، پێشنیازی یەكەمییش ئەوەیە، كە هەر پارێزگایەك داهاتە فیدراڵیەكانی بداتە بەغدا، ئەوا حكومەت پابەند دەبێت كە بودجەی بداتێ‌، ئەمەش مەترسی دابەشبوونی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لێدەكرێت، بەڵام دەتوانین بەدەركردنی یاسایەك ئەو مەترسیە تێپەڕێنین.

بەوتەی (ئەحمەدی حاجی ڕەشید) پێشنیازی دووەم كە مەترسی زیاترە ئەوەیە، حكومەتی فیدراڵی بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەڵام ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەند نەبوو بەپێنەدانی نەوت بە بەغدا، ئەوا لەڕێگەی دادگای ئیتیحادیەوە سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار دەكرێت، كە ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە، چونكە ئەگەر سكاڵاكە شوێنی خۆی بگرێت، ترسی ئەوە هەیە كە هەرێمی كوردستان نەتوانێت نەوتی خۆی هەناردە بكات