3600 هەلی كار لە سلێمانی دەرەخسێنێت


رێكخراوێكی ئەڵمانی بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ بۆ خزمەتكردنی سلێمانی و دابینكردنی هەلی كار تەرخان دەكات.

لە رێوڕەسمێكدا پرۆتۆكۆلێك لە نێوان پارێزگای سلێمانی و رێكخراوی كۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی ئەڵمانی ئیمزاكرا بۆ هاوكاریكردنی سلێمانی و رەخساندنی كار بۆ 3600 كەس بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ و رۆژانەی هەرکارمەندێکیش بڕی ٢٥ هەزار بۆ ٤٠ هەزار دینارە.

 لەو بارەیەوە سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت رایگەیاند: كە ئیمزاكردنی ئەو پرۆتۆكۆڵە خزمەتێكی زۆر بە شاری سلێمانی دەكات و لەرووی ئابووریەوە كاریگەرییەكی بەرچاوی دەبێت بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ كەسانی بێ كار.
 
ڕێ