كەرتی گەشتیاریی توركیا 3 ملیار دۆلار زیانی بەردەكەوێت

بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی نێوان روسیاو توركیاوە پێشبینی دەكرێت كەرتی گەشتیاریی توركیا بڕی سێ ملیار دۆلار زیانی بەربكەوێت.

دوای ئەوەی كە فڕۆكەیەكی جەنگی روسیا بەبیانوی بەزاندنی سنور لەلایەن توركیاوە تێكشكا، پەیوەندییەكی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی تێكەوت و وەزیری دەرەوەی روسیا داوای لەهاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد سەردانی توركیا نەكەن، ئەمەش زیانێكی زۆر لە كەرتی گەشتیاری توركیا دەدات.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی زەمانی توركی ساڵانە توركیا لەرێگەی گەشتیارانی روسییەوە بڕی چوار ملیار دۆلار داهاتی دەستدەكەوێت.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكراشیكردوە “ئەگەر بڕیارەكەی وەزارەتی دەرەوەی روسیا جێبەجێ بكرێت ئەوە توركیا 75% داهاتی گەشتیارانی روسی لەدەستدەدات بەمەش توركیا بڕی 3 ملیار دۆلار زیانی پێدەگات.