کەنەدا ١٠ هەزار پەنابەر بەم مەرجانە وەردەگرێت

 
حکومەتی کەنەدا بڕیاریداوە لە رێگەی پڕۆگرامێکی تایبەتەوە ١٠ هەزار پەنابەر لە باوانی هاوڵاتیانی وەربگرێت، بەو هۆیەشەوە ئەو کەسانەی مافی پەنابەرێتیان لەو وڵاتەدا هەیە، دەتوانن ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکانیان ببەنە کەنەدا.

پڕۆگرامەکەی حکومەتی کەنەدا بە (پڕۆگرامی باوان) ناسراوە و بڕیارە ٣ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەجێبەجێکردنی بکرێت.

زیاتر لە ١٠ هەزار پەنابەر دەتوانن سود لەو پڕۆگرامە وەربگرن، بەو مەرجەی لە باوانی هاوڵاتیانی کەنەدا بن.