ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئوتومبیل دەکات کە لەکاتی فرۆشتنی هەر ئوتومبیلێک پێویستە وێنەیەکی گرێبەستی فرۆشتنی ئوتومبیلەکە بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەم ئیمەیڵە ([email protected]).

 هەروەها پێویستە گرێبەستەکانی کۆمپانیا ئەم خاڵانەی خوارەوەی تیادا بێت:

1. پێویستە هەموو گرێبەستێک ئیمەیڵی تایبەت بە کۆمپانیای لەسەربێت و بەهەمان ئیمەیڵ گرێبەستەکانمان بۆ بنێرێت.

2. دەبێت گرێبەستەکان بەروار و ژمارەو مۆر و واژۆی کۆمپانیای لەسەربێت.

3. نابێت هیچ کۆمپانیایەک لە جارێک زیاتر گرێبەست بنێرێت.

تێبینی: ئەم ئاگادارییە لە بەرواری (20.9.2016) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.