سلێمانی لەگەڵ ڕۆژ ئاوادا پەیوەندی بازرگانی دروستدەکات

 
 سلێمانی پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ ڕۆژ ئاوا دەست پێدەکات و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش ڕایدەگەیەنێت سەرقاڵی ئامادەکارین.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” بریارە لە مانگی نیساندا شاندێکی بازرگانی ڕۆژئاوا سەردانی شاری سلیمانی بکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندیە بازرگانیەکان و گرنگیدان بەکاری بازرگانی بۆ بەرو پێشچون و برەودان بەکاری بازرگانی لەنێوان سلێمانی و ڕۆژ ئاوادا”
 
وتیشی” بۆ ئەو مەبەستە دیدارێکی کورتم لەگەل ساڵح موسلم ئەنجامدا بۆ وتووێژ كردن له باره ی ره وشی بازركانی له نێوان كوردستانی ڕوژ ئاواو شاری سلێمانی کە بەڕێزیان زۆری پێخۆشبووە و هیواداربووە کە ئەوکارە بەزوی بەڕێوە بچێت”
 
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەش ڕوندەکاتەوە” بريارە لە ٤/٩ شاندێکی بالای بازرگانی ڕۆژ ئاوا بينه ژوری بازركانی و پیشه سازی سليمانی لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی و ئەندامانی ژووری بازرگانی کۆبونەوە ئەنجام بدرێت بۆ ئامادەکاری و لێک تێگەشتن لەشێوازی کارکردن لە نێوان هەردولادا”