بازرگانانی هەر چوار پارچەی کوردستان ‌کۆده‌بنه‌وه‌


لەژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی، بازرگانانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و سه‌رتاسه‌ری جیهان،‌ به‌ به‌شداری سه‌رۆک‌و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی کۆبونه‌وه‌.

ئەمرۆ دووشەممە  ٥ی ئەیلول، به‌مەبستی زەمینەسازی بۆ بەرێوەچونی کۆنفرانسی ئابووری هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆبونەوەیەک بە ئامادەبوونی سەرۆک‌و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی، بازرگانانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان‌و وڵاتانی ئەوروپاو روسیا لەبینای ژووری بازرگانی سلێمانی بەرێوەچوو.

پاش له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بریاردرا بەپێکهێنانی کۆمیسیۆنێک لەهەرچوار پارچەی کوردستان‌و کوردانی ئەوروپا و روسیا، که‌ دواتر ئەم کۆمیسیۆنە ناوو دروشم‌و کات‌‌و شوێنی کۆنفرانسه‌که‌ دیاریدەکات.