ژوری بازرگانی سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار هاوكاری پێشمەرگە و ئاوارەكان دەكات

لەگەڵ دروستبونی قەیرانی دارای و شەڕ لە ناوچە كوردییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕوبەڕوبونەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەگەڵ تیرۆرستانی داعش ژوری بازرگانی كۆكردنەوەی هاوكاری دەستپێكرد و بەبڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار و چەندین جۆری خۆراك و پێداویستی گەیاندۆتە هێزی پێشمەرگە.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە سایتی ژوری ڕایگەیاند” لە 16/6/2014 ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستیكردووە بە كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كە ژمارەیەكی زۆر بازرگانان تا ئێستاش بەردەوام هاوكاری دەگەیەنن” .
وتیشی” ئەو هاوكاریانەی كۆكراونەتەوە تا ئێستا بە بڕی 200 ملیۆن دینار پارە كۆكراوەتە و 50 تۆن خواردن ، 40 کارتۆن مەعکەرۆنی و چەندین كەلو پەل و پێداویستی خۆراك و شمەكی دیكە گەیەندراونەتە دەست هێزەكانی پێشمەرگە و بەشێك لەو ئاوارانەی  ئێستادا لەسنوری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن”.
سەرۆكی ژوری بازرگانی ئاماژەی بەوەدا توانیویانە درع و جلوبەرگی تایبەتیش بۆ هێزی فریاكەوتن و كارمەندانی تەندروستی ئامادەبكەن و لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەكردنی بڕێكی زۆر لە قەمسەڵەی سەربازین كە لەم وەرزی سەرمایەدا پێشمەرگەكان پێویستیانە.
سیروان محەمەد جەخت لەوە دەكاتەوە كە كۆكردنەوەی هاوكاری بەردەوامی دەبێت و بازرگانانی سلێمانی لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییەی ڕوی تێكردون بەڵام بەوپەڕی توانایانەوە بەدەم ئەم كۆكردنەوەی كۆمەكەوە دێن و هاوكاری پێشكەشی هێزی پێشمەرگە و ئاوارەكان دەكەن.
تەواوی ئەو خۆراك و برەی لە 16/6/2014 تا 15/10/2014 گەشتۆتە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
 
50 تۆن خۆراک 
1-(11448) كیس ئاوی ئاڵا
2- (348) فەردە برنج
3-(300) كارتۆن صابون
5-(40) لێفە 
6-(2000) كارتۆن نان 
7-(1) كابینە
8-(20) كارتۆن شیری دیالاك
9-(60) كارتۆن دایبی  
10-(15) كارتۆن زەیت
11-(15) كارتۆن دۆشاوی تەماتە
12-(15) كارتۆن ئارد
13-(40) كارتۆن مەعكەرۆنە.
14-(20) كارتۆن نیسك
15-(15) كارتۆن مرەبای سێو
16-(20) كارتۆن مەعكەرۆنە 
17-(348) فەردە برنج
18-(30) فەردە نۆك 
19-(310) كیسەی دەبڵ دایبی دۆلڤین
20-(750) فەردە خۆراك جۆراو جۆر
21-(300) بەتانی
22-(75) كارتۆن هێلكە
 23-(100)كارتۆن پسكیت