نرخی دراوەکان و زێر و نەوت لەبازاڕەکاندا


ئەمڕۆ ٢٩ی ئابی ٢٠١٦، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٨ هەزار و ٧٥٠ دینارە نرخی دراوەکانی دیکە بەم شێوەیەیە:

١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ هەزار  دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار دینارە.

١٠٠ هەزار تمەنی‌ ئێرانی‌ بە ٣٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ٤٤ هەزار دینارە.

هاوكات….

نرخی 1 مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 18 ده‌گاته‌ 209 هه‌زار دیناره‌

نرخی 1 مسقاڵ زێڕی عه‌یاره‌ 21 ده‌گاته‌ 239 هه‌زار دیناره‌

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ى ئابى ٢٠١٦ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕدا نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى ڕێژەیى دابەزینى بەخۆوە بینى و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە ٤٩ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەى پێوەکرا. 

 هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکا بۆ ٤٧ دۆلار و ٥ سەنت بەرزبووەوە.

لەماوەى پێشودا دابەزینی نرخی نەوت پەیوەست بوو بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەو کاڵایە و جێگیرنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیکەوە.

ئەم جێگیرنەبوونەى  نرخی نەوت لە کاتێکدایە لە مانگی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٥٣ دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لەدوای جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نییە و بە کارتێکردنە سیاسییەکانى جیهان بەرز و نزم دەکات.
 
ڕێ