جۆرجیا کار بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆی دەکات لە سلێمانی

ڕێکخەری
پەیوەندیەکانی ڕوسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ڕێکخەری پەیوەندیەکانی وڵاتی جۆرجیا
لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی خۆیان دەکەن لەشاری سلێمانی
تاپەیوەندیە بازرگانیەکان زیاتربکەن.

ئەحمەد علی کەلاری
ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە وڵاتی ڕوسیاوە ڕایگەیاند:
کۆبونەوەمان لەگەڵ “یوری نبیڤ” ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ڕوسیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان وهەروەها
ڕێکخەری پەیوەندیەکانی وڵاتی جۆرجیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا تایبەت بە
دروستکردنی پەیوەندی بەهێزی گارە بازرگانیەکان لەنێوان هەردولادا.

ڕاشی گەیاند: یوری
نبیڤ بەڵێنی پێداین کە کاردەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێزی بازرگانی
لەنێوان شاری سلێمانی و جۆرجیادا وە کاردەکات بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی جۆرجیا لە
سلێمانی بۆئەوەی بتواندرێت پێدانی فیزا بە بازرگانان ئاسانبکرێت کە لەڕێگەی ژوری
بازرگانی و پیشەسازیەوە پشتگیری دەکرێن.

ئەحمەد کەلاری
ئەوەشی ڕونکردەوە بانگهێشتی شاندێکی بازرگانی گەورە کراوە بە سەرپەرشتی ژوری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تابتواندرێت پەیوەندیە بازرگانیەکان تندو تۆڵتر
بکرێتەوە.

وڵاتی جۆرجیا
لەئێستادا کاردەکات بۆئەوەی لەیەکێتی ئەوروپا دانی پێدا بنرێت و ببێتە یەکێک لە
وڵاتانی ئەوروپا