به‌غدا به‌مه‌رج به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ دابه‌شده‌كات

به‌بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق، هه‌ر خێزانێك كارتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ تازه‌ نه‌كردبێته‌وه‌، له‌وه‌رگرتنی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌ بێبه‌ش ده‌بێت.
تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی‌ حكومه‌ت هاوڵاتی‌ ناچار ده‌كات به‌تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ده‌نگدانی‌ به‌زۆر له‌به‌رامبه‌ر بێبه‌شنه‌بونیان له‌به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌.
هاوكات وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆی‌ گوێپێنه‌دان به‌و بڕیاره‌ی‌ حكومه‌ت، به‌هه‌زاران خێزان بێبه‌شبون له‌به‌شه‌ خۆراكی‌ مانگانه‌یان، ته‌نها ڕێگه‌ش تازه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارته‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ خۆراكه‌كانیان.
ئه‌و بڕیاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ عێراق، له‌م دۆخه‌ قه‌یراناویه‌ی‌ ئێستادا، هاوڵاتیانی‌ نیگه‌رانكردوه‌.