گازپرۆم: لەسنورى گەرمیان و هەڵەبجە بەدواى بیرە نەوت دەگەرێت

کۆمپانیاى گازپرۆم بە پێ کرێبەستێک لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستادا لە قۆناغى پشکنین بەدواى چاڵە نەوتەکان لە ناحیەى مەیدان لە بنارى بەمۆ و هۆرێن و شێخان و گودى سەرتەک و بنارى خۆشک لە ناحیەى بەمۆ لە گوندى گڵیجاڵ لەسەر سنورى نێوان ئێران لەناوچەى شەمێران سەر بە قەزاى دەربەندیخان و پارێزگاى هەڵەبجە.
 
لەسەرەتاى کارکردنیان ئەو کۆمپانیا رووبەرووى خەڵکى هۆرێن و شێخان و بنارى بەمۆ و خۆشک بوونەوە لەلایەن جوتیاران و گوندنشینەکانەوە کە زەویە کشتوکاڵیەکانیان زیانى پێ گەیشتووە و ژینگەى ناوچەکەیان پیس بووە.
 
ئاگاپرێس پەیوەندى بە کارمەندێکى کۆمپانیاى گازپرۆم کرد لەو سنورە پرسى ئەوەى ئیوە بەدواى دەگەرێن چى جۆرە نەوتیەکە؟
 
لەوەڵامدا کارمەندەکەى کۆمپانیاى گازپرۆم ووتى : ئێمە رَەگێکى نەوتیە هەیە لەم سنورە لە قەرەداغەوە دێت و بە بنارى بەمۆ تێدەپەرێت بۆ دیوى ئێران دەمانەوێت ئەو ڕەگە نەوتیە بدۆزینەوە کە گومانى رووبارى نەوتیى لێ دەکەین لە ژێر زەوى .
 
لە ئەزگلە و سولاسى باوەجانى و جوانرۆ لە ئێران حکومەتى ئەو ووڵاتە دەستى کردووە بەگەڕان بە دواى نەوت بەڵام ئامێرەکانى ووڵاتى ئێران لەچاو ئامیرەکانى کۆمپانیاى گازپرۆم زۆر کۆنن و پێشکەوتوو نین.
 
ڕەگە نەوتیەکەى بنارى بەمۆ لە ئەزگڵەى ئێرانەوە دەردەچێت بۆیە هەردوو ووڵات بەدواى ئەو ڕەگەدا دەگەرێن کۆمپانیاى گازپرۆم هەوڵەکانى چڕتر کردۆتەوە بۆ دۆزینەوەى .
 
سەرچاوەیەک لە شارى هەڵەبجەى شەهید راگەیاند: کۆمپانیاى گازپرۆم لە هەڵەبجەى بیرە نەوتى دۆزیوەتەوە گومان لە چوار بیرەنەوت دەکرێت کە تاوەکو ئێستا دۆزرابێتەوە بەڵام کۆمپانیاى گازپرۆم تاوەکو ئێستا هیچ شتێکى لەسەر دۆزینەوەى بڵاو نەکردۆتەوە بە نهێنى ماوەتەوە