نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا

نرخی نه‌وت بۆ ئەمڕۆ سێشەممە  2016/7/26 ، له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بازرگازی پێوه‌كرا.
 نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە 45 دۆلار و 23 سەنت فروشرا.
هەروەها نرخى بەرمیلێک نەوتى خاویش بە  43 دۆلار و 17 سەنت فروشرا.
لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 وە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کردوو لەسەرەتای ئەمساڵیشدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 27 دۆلار دابەزی کە ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا، لە سەرەتای مانگی رابردووشدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.