ئەمریكا 2 ملیار دۆلار بۆ عیراق كۆدەكاتەوە

دوای ئەنجامدانی كۆنگرەی تایبەت بە كۆكردنەوەی هاوكاری دارایی بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی عیراق بە بەشداری 24 وڵات، زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بۆ ئەو مەبەستە كۆكرایەوە.
جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بۆ ناوچە ئازادكراوەكان كۆكراوەتەوە و لەو بڕەش 450 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری مرۆیی و ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی مین وبۆ جێگیری بارودۆخی ئەمنی وڵات تەرخاندەكرێت.
وتیشی: لەماوەی رابردوودا نزیكەی 780 هەزار هاوڵاتی گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان وزیاتر لە 3 ملیۆنی تریش ماون لە ئێستاشدا نزیكین لە بەدەستهێنانی سەركەوتن لە عیراق و هیچ وڵاتێكیش پارێزراو نییە بەهۆی ئەوەی داعش هێرشەكانی لە هەموو دنیا چڕكردۆتەوە.
لەپاڵا كۆنگرەكەشدا ژمارەیەك لە وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لە واشنتۆن كۆبوونەوە لە بارەی كۆكردنەوەی یارمەتی بۆ عیراق و رێكەوتن لەسەر هەنگاوی دووەمی شەڕ و رێكخستنی سەنگەرەكانی موسڵ لە باكووری عیراق.