نرخی نەوت بەرز بوو

 
نرخی نەوت بۆ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانیدا، لە بازاڕە ئاسیاییەکان بەرزبویەوە، لاوازی دۆلار و گەشەی ئابوری ئەمریکاش و کودەتای تورکیا کاریگەری پۆزیتیڤی هەبووە لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

نەوتی خاوی برنت که‌ بە رێژەی 26 سەنت بەرزبویەوە و گەیشتە 48 دۆلار و 87 سەنت کاتژمیر چواری‌ ئەمڕۆ بە کاتی لەندەن، به‌پێی رۆیته‌رز.

هه‌روه‌ها نەوتی ئەمریکا کە بە رێژەی 10 سەنت بەرزبویەوە و گەیشتە 46 دۆلار و پێنج سەنت.

گەروی بۆسفرێسی ئەستەنبول کە 3% نەوتی جیهان لەوێوە تیدەپەرێت رۆژی شەممە کرایەوە دوای ئەوەی بە هۆی کودەتاکەوە چەند کاتژمێرێک داخرا.

لاوازی دۆلار و داتای ئابووری ئەمریکا و چین کە پیشاندەری گەشەی ئابووریە و  كوده‌تاكه‌ی توركیا کاریگەری پۆزیتیڤی هەیە لەسەر نرخی نەوت و بەرزی کردووەتەوە.