كۆمپانیای ( ڕینۆ )ی فەرەنسی بۆ یەكەمین جار ئۆتۆمبێلی پیكابی بەرهەمهێنا

 
كۆمپانیای رینۆ بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند: بۆ یەكەمجار ئۆتۆمبێلی رینۆی جۆری پیكابی دروستكردوە، كە پێشتر ئەو كۆمپانیایە تایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ساڵۆن‌و بارهەڵگری گەورە، بەڵام بۆ ئەمساڵ جۆرێك لە ئۆتۆمبێلی پیكابی بەرهەمهێناوە.
ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی ڕینۆ كە پێی دەوترێت (رینۆر ئالاسكان)، خاوەنی بزوێنەرێكی بەهێزی تۆڕبۆیە‌و هێزی كێشكردنی 160 بۆ 190 ئەسپی هەیە، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی نوێ كە لە ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەكانی ئەم سەردەمەدا هەیە. 
كۆمپانیای رینۆ ئاماژەی بەوەشكردووە: بەم نزیكانە ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەخاتە بازاڕەكانی جیهانەوە‌و چاوەڕوانیش دەكات كە خواستێكی زۆری لەسەربێت.