لخضر ئیبراهیمی:ئەسەد رازیبوە بە ئاگربەست لە رۆژانی جەژندا

لخضر ئیبراهیمی نێردراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە قەیرانی سوریا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دڵنیا كردەوە، كە بەشار ئەسەد-ی سەرۆكی سوریا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر وەستاندنی تەقەكردن و راگەیاندنی ئاگربەست لە پشوی رۆژانی جەژندا.
 لەلایەكی تریشەوە رۆیتەرز رایگەیاندوە كە بڕیارە دواین بڕیار لەسەر ئەو ئاگربەستە لەلایەن حكومەتی سوریاوە بڵاو بكرێتەوە
ئیبراهیمی بە رۆژنامەنوسانیشی ڕاگەیاند: كە چاوی بە نەبیل عەرەبی ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی كەوتوە و داوای لێكردوە كە جەنگاوەرە سوریەكانیش ڕازیبكات كە پابەند بن بەو ئاگربەستەوە
وەزارەتی دەرەوەی سوریاش رایگەیاند: سبەینێ‌ پێنج شەممە لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە بڕیاری كۆتای لەسەر ئاگربەستەكە دەدەن.