لە باشووری کوردستان فرۆشی پلیتی فڕۆکە زیادی کردووە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان فرۆشتنی پلیتی فڕۆکە زیادی کردووە و نرخی پلیتەکانیش بە رێژەی 10% بەرزبووەتەوە.
ژەوەند ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری فرۆشتنی پلیتی فڕۆکە لە کۆمپانیای ئەلهانی تۆرس، بە رووداوی راگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوو فرۆشی پلیتی فڕۆکە بەڕیژەی 40%  بەرزبووەتەوە و زۆربەی پلیتەکانیش بۆ وڵاتی میسر بووە.
ئەو سەرپەرشتیارە دەربارەی زیادبوونی خواست لەسەر پلیتی فڕۆکە و کاریگەری لەسەر نرخەکانی پلیت ئاشکرای کرد، لە هەمان ماوەی رابردوو نرخەکان بەڕێژەی 10% بەرزبوونەتەوە.
سەبارەت بە تورکیاش ژەوەند ئیسماعیل راگەیاند، دوای تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورك لە ئیستەنبۆڵ زیاتر لە 30%ی پلیتەکانی تورکیا پوچەڵ کراونەتەوە بەهۆی مەترسی ئاسایش لەو وڵاتە، ئەمە لە کاتیکدایە کە ساڵانی رابردوو زۆرترین فرۆشی پلیت بۆ تورکیا بوو. وڵاتە، ئەمە لە کاتیکدایە کە ساڵانی رابردوو زۆرترین فرۆشی پلیت بۆ تورکیا بوو.