عێراق بڕی 2 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار قەرز لە ئەمریكا وەردەگرێت

بە پێی ڕێكەوتنێكی نێوان وەزارەتی دارایی عیراق و باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق حكومەتی ئەمریكا بڕی 2 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار وەك قەرزی درێژخایەن دەداتە سوپای عیراق و پێشمەرگەی كوردستان. 
وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: ماوەی دانەوەی قەرزەكە 8 ساڵ و شەش مانگەو دەكرێت وادەی دانەوەی قەرزەكە یەك ساڵیش درێژ بكرێتەوە.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: كە ئەو قەرزە بۆ كرینی چەك و تەقەمەنی و پێداویستیە سەربازیەكانی سوپای عیراق و پێشمەرگەی كوردستان  تەرخان دەكرێت و پشكی هێزەكانی پێشمەرگە لەو قەرزە 200 ملیۆن دۆلار دەبێت.