دوو هه‌زار تۆن شه‌كر گه‌یشتۆته‌ سلێمانی‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خۆراكی‌ سلێمانی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شه‌ خۆراكی‌ هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی‌ بریكاره‌كانه‌وه‌ به‌رده‌م ده‌بێت، جگه‌ له‌ئارد كه‌ له‌سلێمانیدا هه‌یه‌ به‌شه‌ شه‌كرێكی‌ زۆریش گه‌یشتوه‌، چاوه‌ڕوانی‌ كه‌ره‌سته‌كانی‌ دیكه‌ن بۆ دابه‌شكردن.
(شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د) به‌ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، له‌ئێستادا ته‌نها شه‌كریان به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌، ئه‌و بڕه‌شی‌ كه‌ گه‌یشتوه‌ نزیكه‌ی‌ دوو هه‌زارتۆنه‌.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د وتی‌:” بۆدابه‌شكردنی‌ شه‌كریش چاوه‌ڕوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كۆنتڕۆڵی‌ جۆرین كه‌ ئاماژه‌یان پێبدات به‌وه‌ی‌ ئه‌و شه‌كره‌ی‌ ناردویانه‌ به‌كاردێت بۆ خواردن، دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ خۆراكی‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، هه‌ركاتێك به‌شه‌ خۆراكه‌كانی‌ دیكه‌ش گه‌یشته‌ده‌ستیان به‌دڵنیایه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شی‌ ده‌كه‌ن، دڵنیایشی‌ دا له‌وه‌ی‌، كه‌ به‌شه‌ خۆراك به‌رده‌وام ده‌بێت‌و نابڕێت.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی‌ جگه‌ له‌ئارد هیچ بڕه‌ خۆراكێك له‌ڕێگه‌ی‌ بریكاره‌كانی‌ خۆراكه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك نرخی‌ كاڵاو پێداویستیه‌ خۆراكیه‌كانی‌ به‌رزكردۆته‌وه‌.