گەورەترین سایلۆ لەسلێمانی کرایەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری
بازرگانی و پیشەسازی و پارێزگاری سلێمانی و
ژووری بازرگانی سلێمانی و بەرپرسانی حكومی سایلۆی پیرەمەگرون كرایەوە ، كە گەورەترین
سایلۆیە لە هەرێمی كوردستان و توانای عەمباركردنی ڕێژەیەكی زۆر گەنم و دانەوێڵ
ەی هەیە.

لە رێورەسمی كردنەوەی
سایلۆی پیرەمەگرون ، ساماڵ سەردار ؛وەزیری بازرگانی هەرێم؛ لە میانەی پێشكەشكردنی
وتەیەكدا ، رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجیەكانی هەرێم
دادەنرێت و كاریگەری باشی هەیە لە سەر بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری.

وتیشی:” پرۆژەی سایلۆی
پیرەمەگرون توانای عەمباركردنی زیاتر لە 80 هەزار تۆن گەنم و دانەوێلەی هەیە
، كە بەشێوەیەكی ستاندارد و بە سیستمی پێشكەوتوو ، پارێزگاری لە گەنمە عەمباركراوەكان
دەكات” .

وەزیری بازرگانی هەرێم
راشیگەیاند ،لە ئێستادا چەند پرۆژەیەكی تری دروستكردنی سایلۆ لە بواری جێبەجێكردندایە
و بەتەواو بوونی ئەو سایلۆیانە كێشەی عەمباركردنی دانوێڵە لە هەرێمی كوردستان چارەسەر
دەكرێت ، ئەوانیش سایلۆی ڕانیە و سەید سادق و چەمچەماڵە.

ساماڵ سەردار ، ئەوەشی
ئاشكرا كرد ، دروستكردنی سایلۆی سەید سادق لەبەرامبەر پێدانی زەوی سایلۆی سلێمانیە
بە كۆمپانیایەكی وەبەرهێنەر.

سایلۆی پیرەمەگرون لەسەر
ڕووبەری 44 دۆنم زەوی دروست كراوە و بڕی 19 ملیۆن دۆلاری تێچووە و توانای هەڵگرتنی
80 هەزار تۆن گەنم و دانەوێڵەی هەیە.

لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم
جێگر یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” کردنەوەی
ئەم سایلۆیە بەشێوەیەکی مۆدێرن دەبێتە هۆکارێکی باش بۆکۆکردنەوەی دانەوێڵە
لەسلێمانیدا بەشێوەیەکی زانستی”

كێشەی سایلۆ یەكێك بوو لە
كێشە گەورەكان ، لەبەردەم حكومەت و جوتیاراندا و ساڵانە بڕێكی زۆر گەنم ، لە جوتیاران
وەردەگیرا و بەشێوەیەكی ناتەندروست و هەڕەمەكی لەسەر زەوی هەڵدەڕێژرا، كە لە ڕووی
تەندروستی و بەركەوتنی سەرما و گەرماوە كاریگەریگەری لەسەر بەهای ئەو خۆراكە دروست
دەكرد.