نرخى نەوت بەرزبووەوە

ەمڕۆ چوار شەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە ٥٠ دۆلار و ٦٦ سەنت.

نرخى نەوت دواى ئەوەى هەفتەى ڕابردوو دابەزینى بە خۆیەوە بینى گەیشتە ٤٧ دۆلار و لە ئێستاشدا بە هۆى دابەزینى نرخى دۆلار و ڕەوینەوەى دەرچونى بەریتانیا لە یەکێـتى ئەوروپا نرخى نەوت بەرزبوویەوە و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە ٥٠ دۆلار و ٦٦ سەنتە لەبازاڕەکانى جیهاندا.

هەروەها نەوتى خاویشە بە ٥٠ دۆلار و ٥٤ سەنتە.

دابەزینى پێشوترى نرخى نەوت پەیوەستبوو بە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و بەڵام بەرزبوونەوەکەى ئێستاشی بە پێچەوانە پەیوەندى لە نزمبوونەوەى نرخەکەى هەیە لە سەر ئاستى جیهان.

لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤وە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە دابەزین کردوو لەسەرەتای ئەمساڵیشدا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی کە ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لەماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا، لە سەرەتای مانگی رابردووشدا نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.