ئالتون و موجەوهەرات

 
 لەتوركیا خەزینەی زۆری سەرچاوەی زێر هەیە،بەتایبەتیش لەناوچەكانی ئیجەو ڕۆژهەڵاتی دەریای رەش و ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆلیا، یەكەمین جار توركیا لەساڵی 2002 دەستی كرد بە زێر فرۆشتن ،هەم لەناوەوەی ووڵات ،هەمیش لە دەرەوەی ووڵات . 
لەدونیا یەكەمین ووڵاتی بەپلەی یەكەم زێر بەرهەم دەهێنی هیندستانە و ساڵانە( 990 تا 1000 )هەزار تۆن زێر بەرهەم دەهێنێ ، ووڵاتی چین لەبەرهەم هێنانی زێر بەپلەی دووەم دێت،سێهەمین ووڵاتیش ووڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە، دیارە چوارەمین ووڵاتیش سعودی عەرەبیەیە، لەتوركیا ئەو ئاڵتونەی دەردەهێنرێ یەكەمجار باجی لەسەر نییە.
بەڵام دوای پاككردنەوەو ئامادەكردنی  دەوڵەت باجێكی یەكجار زۆری دەخاتە سەر، هەروەها دەوڵەت لەسەر ئەڵماس و بریلیانتیش لەسەدا %18 باج وەردەگرێ‌. ئەلماس و بریلیانت لەناو بۆرسەدا باجی لەسەر نییە ، بەڵام كاتێک لە بۆرسە دەرچوو، ئۆتۆماتیكی دەوڵەت باجێكی زۆری دەخاتە سەر. 
دیارە زێڕو مادەكانی تر سەرچاوەیەكی گرنگی ئابووری  لەتوركیا پێكدەهێنن و دەوڵەت بەهۆی باجو گومرگەوە سودێكی زۆریان لێ وەردەگرێ‌. ئەڵبەتە لەكوردستانی خۆشمان رەنگە لەزۆر شوێن ئەو مادە بەنرخانە هەبن،بەڵام پێویستبەوە دەكات حكومەتی هەریمی كوردستان فەرمانگەیەكی گرنگ دروست بكات لە وەزارەتی سەرچاوە سروشتیەكان و تیمی شارەزاو لێهاتو پێك بهێنی  و بگەڕێن بەدوای دۆزینەوەیان و دوای  پاككردنەوەو ئامادە كردنیشیان بخرێتە بازاڕەوە.
  دەكرێ‌ حكومەت سەرچاوەیەكی تری داهاتی لەوبارەیەوە دەست بكەوێت  وتەنیا ئیعتیمادی خۆی نەخاتە سەرفرۆشتنی نەوتی كوردستان  كە ئەویش بەداخەوە بەشێوەیەكی زۆر نا شەفاف ئیدارە دەدرێت وبەجۆرێك كە  تاكو ئێستا كەس نازانی ئەو نەوتە چۆن دەفرۆشرێ‌ ، چەند دەفرۆشرێ‌ ، پارەكەی بۆ كوێ دەڕوات. 
بۆیە زۆر گرنگە حكومەتی هەرێم گوێ لەم هەموو ناڕەزایی و بۆچون و لێكدانەوانەی حزب و لایەنەكانی تر بگرێت و هەوڵی ئەوە بدات ئەم ووڵاتە بەشێوەیەكی دیموكراسیانەو شەفافانە بەڕێوە ببات، چونكە  گەلی كوردستان دەنگیان بە زۆرینەی حزبەكانی كوردستان داوە ،  هەقە فەرامۆشكردنی حزب و لایەنەكانی تر بەسبێت و هەوڵبدرێت لاپەڕەیەكی تازە دەستپێبكرێ  و میللەتەكەمان لە  نەهامەتیەكانی كە تێی كەوتوە ڕزگار بكرێ‌.