ژوری بازرگانی کێشە بازرگانیەکانی لەگەڵ نوێنەری قونسوڵی ئەمریکاباس دەکات

سەرۆکی ژوری
بازرگانی کێشە بازرگانیەکان لەگەڵ نوێنەری قونسوڵی ئەمریکاباس دەکات

 

بۆ زیاتر
ئاگاداربون لەکێشە ئابوری و بازرگانیەکان لەپارێزگای سلێمانیدا نوێنەری بەشی
ئابوری قونسوڵیەتی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبۆوە.

 

زاکی هاکسۆن جێگری
بەرپرسی بەشی ئابوری لە قونسوڵیەتی ئەمریکا لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ سیروان محەمەد
سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گفتوگۆیانکرد لەسەر ڕەوشی ئابوری
سلێمانی.

 

لەو کۆبونەوەیەدا سیروان
محەمەد ڕایگەیاند” ڕەوشی ئابوری لەشاری سلێمانیدا لەئاستێکی خراپدایە بەهۆی
ئەو سیاسەتە هەڵانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق گرتویانەتە بەر لە
بێمنەتی لەکەرتی تایبەتدا کە تەنها پشتیان بەستبوو بە فرۆشتنی نەوت و هەمو کەرتە
پشەسازیەکان و کشتوکاڵیان پشگوێ خستبوو کە ئێمە چەنجار داوامانکردووە لە بودجەدا ىریک
پارە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی دابندرێت بەڵام لە %1 دیاری نەکراوە لەدوای
دابەزینی نرخی نەوتیش ئەو قەیرانە بەسەر خەڵکەوە دەرکەوت و نەمانی موچە ڕەوشی
ئابوری خراپترکرد”

 

سەرۆکی ژوری
بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا” هاوڵاتیان و بازرگانان متمانەیان بە بانکەکان
نەماوە ئەمەش کێشەی دروستکردووە لەڕوی ئابوریەوە چونکە بانکەکان پارەی نەقدینەی
تێدا نەماوە بۆیە هاوڵاتیان و بازرگانان دڵنیانین لەوەی پارەکانیان بخەنە
بانکەوە”

 

لەکۆبونەوەکەدا
تەواوی کێشە بازرگانیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەڕوی ئاڵوگۆری بازرگانی و پیشەسازی
و بانقەکانەوە قسەی لەسەرکرا تا بە هەردولا بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن.

لای خۆشیەوە زاکی
هاکسۆن جێگری بەرپرسی بەشی ئابوری لە قونسوڵیەتی ئەمریکا ڕایگەیاند تەواوی
هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەئابوریەکان لەنێوان ئێراق و هەرێمی
کوردستان تابتوانن کێشە بازرگانی و ئاوریەکان چارەسەر بکەن.